مەترسی لەسەر کارەبای گەرمیان و سلێمانی دروست دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەترسی لەسەر کارەبای گەرمیان و سلێمانی دروست دەبێت

 

ماوەیەکە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەفس نزمە، لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزرێت کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوێزنەوە ، بەوەش جگە لە زیانی مادەی کە بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت ، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان .

لەو بارەیەوە ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەداخەوە ماوەیەکە هەندێک کەسی نابەرپرس و نەفس نزم لە سنوری ناوچەی سەنگاو، ئاسنی ئەو تاوەرانەیان دزیوەکە کارەبا بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوێزنەوە، بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەدارەکانی سنورەکە خۆشبەختانە توانراوە چەند کەسێک دەستگیر بکرێت و دەستخۆشیان لێدەکەین.

هەروەک وتیشی : داوکارین لایەنە پەیوەندارەکانی کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیە، بەسزاگەیاندنی تاوانباران چونکە ئەو تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان.

 

هه‌واڵی گرنگ