بەرزترین چەرخوفەلەك دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرزترین چەرخوفەلەك دەكرێتەوە

 

 

پڕۆژەی چاوی دوبەی كە پێك دێت لە بەرزترین و ناوازەترین چەرخوفەلەك لە جیهاندا وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو بە ڕووی هاوڵاتیانی شارەكەو گەشتیاراندا بكرێتەوە.

پڕۆژەكە پێكدێت لە چەرخوفەلەكێك كە بەرزییەكەی نزیكەی دوو هێندەی چاوی لەندەنەو سەردانیكەران بۆ نزیكەی (250) مەتر بەرز دەكاتەوە كە لە ڕێیەوە دەتوانن ئەو شارە جوانەو دیمەنە سەرسووڕهێنەرەكانی ناوچەكە ببینن.

هاوكات چەرخوفەلەكە تایبەتەكە پێك دێت لە (48) كابین و جێگەی (1750) گەشتیاری تێدا دەبێتەوەو یەك سووڕانەوەی تەواویش نزیكەی (38) خولەك دەخایەنێت.

پڕۆژەكە چەندین ئۆفەری ناوازە لەخۆ دەگرێت وەك خواردنی نانی ئێوارە لە بەرزایی ئاسمانداو چەندین چاڵاكی و پاكێجی جیاوازی تر، جگە لەمەش هاوڵاتیان دەتوانن كابینەكانی چەرخوفەلەكەكە بەشێوەیەكی (VIP) تایبەت بە خۆیان بگرن بۆ بەڕێوەبردنی بۆنەی تایبەتی خۆیان لەناو كابینەكاندا وەك گوێزەبانەو مارەكردن و گواستنەوە.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ