بایدن : دەبێت هەمووان ڤاكسین وەربكرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایدن : دەبێت هەمووان ڤاكسین وەربكرن

 

 

سەرۆكی ئەمریكا شەش پلانی ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون و گیان لەدەستدانەكان بە جۆری دێڵتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە یەكێك لە ڕێوشوێنەكاندا بایدن فەرمانیكرد هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ڤاكسین وەربگرن.

(جۆو بایدن) فەرمانی بە (2.5) ملیۆن كارمەندی فیدڕاڵی و بەڵێندەرو كارمەندانی تەندروستی كرد ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرن، فەرمانەكەی ئەو كۆمپانیایانەش دەگرێتەوە كە كارمەندەكانیان لە (100) كەس زیاترن، ئەمەش لە هەوڵێكی نوێدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە. كارمەندانی حكومەتی فیدڕاڵی دەبێت هەموو هەفتەیەك پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و بیسەلـمێنن كە ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام كارمەندانی كۆمپانیا گەورەكان هەڵبژاردنی خۆیانە هەفتانە پشكنین بۆ ڤایرۆسەكە بكەن یاخود نا، بەڵام دەبێت ڤاكسینەكە وەربگرن.

هەندێك لە كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا پێشتریش داوایان لە كارمەندەكانیان كردووە ڤاكسین وەربگرن، ئەگەرنا ئەوا كارەكانیان لەدەست دەدەن.

(جۆو بایدن) لە وتارێكیدا وتویەتی: ئەگەر دەتەوێت كار لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵدا بكەیت یاخود مامەڵەی كارمان لەگەڵدا بكەیت، ئەوا ڤاكسین وەربگرە.

بایدن جەختی لەوە كردەوە، مەبەست لەم هەنگاوەی پاراستنی ئەو كارمەندە ئەمریكیانەیە كە ڤاكسینیان وەرگرتووە لەو كارمەندانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

جێگەی ئاماژەیە ئابووری ئەمریكا لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پێشكەوتووە، بەڵام لە مانگی هەشتدا هەلی كار لە وڵاتەكەدا كەمبۆوە، بایدنیش هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكەو گیان لەدەستدانەكان زیاتر لەنێو ئەو كەسانەدا بوون كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەڵام هەندێك حاڵەتی توشبوونیش هەبووە لەنێو ئەو كەسانەدا كە چەند مانگێك لەمەوبەر ڤاكسینەكانیان وەرگرتووە.

بایدن وتی: ئەمە پەتای ئەو كەسانەیە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ئاماژەی بەوەدا (80) ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی هێشتا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

وتی: ئەولە (25%) ە دەتوانن ببنەهۆی كەوتنەوەی زیانێكی گەورە، هەر بەو شێوەیەش بووە، ئاماژەشی بە پڕبوونی نەخۆشخانەكان و یەكەكانی چاودێری چڕدا لە وڵاتەكەدا.

زیاتر لە (177) ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی لە كۆی (322) ملیۆن كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا ڤاكسینەكان بۆ خوار تەمەن (12) ساڵ پەسەند نەكراون.

زیاتر لە (62%) ی دانیشتوانی ئەمریكا لە (12) ساڵیەوە بۆ سەرەوە ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام لەم هەفتانەی ڕابردوودا ڕۆژانە نزیكەی (150,000) حاڵەتی توشبوون لە وڵاتەكەدا تۆمار كراوە، هەروەها ڕۆژانە (1000) كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن.

بەهۆی هۆكاری جیاوازەوە، وەكو ئەو باوەڕەی كە توشی ڤایرۆسەكە نابن یاخود پێیان وایە هیچ كەسێك ناتوانێت فەرمانیان پێبكات ڤاكسین وەربگرن، ملیۆنان ئەمریكی هێشتا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ