ئەمڕۆ نرخی نەوت كەمێك بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، ئەوەش دوای ئەوەی پێشبینی كرا گێژەلوكەیەكی بەهێز لە كەنارەكانی ئەمریكا بدات.
سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویانكردۆتەوە، پێشبینی كراوە گێژەلوكەی (ئیدا) لە كەنارەكانی ئەمیركا بدات، ئەوەش كاریگەری دەبێت بۆ سەر بازاڕەكانی نەوت و بەرز بوونەوە تۆمار دەكەن.
لەسەرێكی ترەوە چین بڕیاریداوە بە شێك لە یەدەگی نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئەوەش پێشبینی كراوە كە ئەگەر چین ڕێگەی وا بگرێتە بەر نرخەكان دادەبەزن، بەڵام كاریگەری خراپیان نابێت.
ئەمەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.08) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.65) دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.