ئەو سوودانەی وا دەكات رۆژانە ئەڤۆكادۆ بخۆین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو سوودانەی وا دەكات رۆژانە ئەڤۆكادۆ بخۆین

 

 

زۆر كەس لەو باوەرەدان نابێت بەردەوام ئەڤۆكادۆ بخورێت، چونكە دەوڵەمەندە بە چەوری و دەبێتە هۆی زۆربوونی كێش، بەڵام ئەم قسەیە بە هیچ شێوەیەك راست نییە، چونكە سوودەكانی زۆرن و بە پێچەوانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات و بۆ پاراستنی دڵیش بە سوودە. ئەڤۆكادۆ بە یەكێك لە میوە خولگەییەكان ناسراوەو نیشتمانی سەرەكی ئەمریكای لاتین و بە دیاریكراوی مەكسیكە، هەرچەندە نیوەی میوەكە نزیكەی (20) گرام چەوری لە خۆدەگرێت، بەڵام ئەمە وای نەكردووە سوودە زۆرەكانی ون كات، چونكە ئەو چەورییەی لەو میوەیەدایە زۆربەی یەكانە چەوری ناتێرە كە كۆلیسترۆلی تێدا نییەو ئەوەش بەسوودە بۆ تەندروستی و بە تایبەت بۆ دڵ.

دابەزاندنی كێش

یەكێك لە سوودەكانی ئەڤۆكادۆ كێش دادەبەزێنێت، چونكە بڕێكی زۆری ریشاڵی تێدایەو بە هۆی چەورییە ناتێرەكانەوە یارمەتی لەش دەدات بۆ سوتاندنی چەوری و هەروەها خواردنی ئەڤۆكادۆ وا دەكات مرۆڤ هەست بە تێری بكات و واز لە ژەمە سووكەكان بهێنێت.

خێراكردنی هەرس

ئەڤۆكادۆ پرۆسەی هەرسكردن خێرا دەكات بە هۆی ئەو ریشاڵەی تێیدایە، چونكە لە هەر (100) گرامێك لە ئەڤۆكادۆ حەوت گرام ریشاڵ هەیە كە ئەویش زۆر گرنگە بۆ ئەركی ریخۆڵەكان.

خۆراك بەخشێكی گرنگە بۆ پێست

خواردنی ئەڤۆكادۆ زۆر گرنگە بۆ پێست، چونكە ئەو ترشە چەورییە ناتێرانەی تێدایە كە رەنگی سروشتی پێست دەپارێزێت و یارمەتیدەرە بۆ كۆكردنەوەی شێ لە چینی سەرەوەی پێست، هەروەها پێكهاتە دژە ئۆكسانەكانی ناو ئەڤۆكادۆ نیشانە سەرەتاییەكانی پیری لەسەر ڕووخسار لادەبات و پێست لە تیشكی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.

كەشتی نوح

هه‌واڵی گرنگ