بەهۆی نزیك بوونەوەی هەڵكردنی گێژەلوكەی بەهێزی ئیداوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوویەوە.
كەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی بەهۆی نزیك بوونەوەی گێژەلوكەی ئیدا لەكەنارەكانی ئەو وڵاتە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەسەرێكی ترەوە چەند ئاماژەیەك هەیە سەبارەت بە ئەگەری هەڵپەساردنی بازرگانی لەنێوان چین و ئەمریكا.
بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی بە (73.15) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (69.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.