ئەمڕۆ یادی 11 ی سێپتەمبەرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی 11 ی سێپتەمبەرە

 

 

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا كۆمەڵێكی (19) كەس كە پەیوەندییان هەبوو بە ڕێكخراوی قاعیدەوە لە سێ شوێندا پەلاماری ئەمریكایانداو لەو هێرشانەدا (4) فڕۆكەی ڕفێندراویان بەكار‌هێنابوو كە دوانیان كێشا بە مەڵبەندی بازرگانی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرك و یەكێكی تریان كێشا بە پنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لە نزیك واشنتۆن و یەكێكیش لە كێڵگەیەكی پەنسلڤانیا كەوتەخوارەوە بەر لەوەی ئامانجەكەیان بپێكن سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكە پەلاماری ڕفێنەرەكانیان دابوو.

لە ئاكامی هێرشەكانی ئەو ڕۆژە نزیكەی 3 هەزار كەس گیانیان لە دەستداو كاریگەرییەكی زۆری كردە سەر ئابوری ئەمریكاو جیهانیش بە گشتی.

ئەم هێرشانە بە تەواوەتی ژیانی خەڵكیان گۆڕی، ڕێوشوێنی ئاساییشی لە هەموو شوێنەكان توندكران بە تایبەتی لە فڕۆكەخانەكان و هەتا ئێستاش ئەو بارەی ئاسایشی فڕۆكەخانەكان بەردەوامن، ئەم هێرشانە وای لە ئەمریكاش كرد بكەوێتە شەڕی دژ بە تیرۆر لە هەر شوێنێكی جیهاندا.

ئەوكاتە بنكەی گروپی قاعیدە لە ئەفغانستان بوو لە كاتێكدا كە تاڵیبان لە سەر دەسەڵات بوو، كاتێك تاڵیبان بەردەوام بوو لە دابینكردنی پەناگە بۆ قاعیدە، لە ئاكامدا ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی تاڵیبانیان لە دەسەڵات خست، بەڵام ماوەیەكی كورت بەر لە بیستەمین ساڵیادی ئەو ڕووداوانە جارێكی تر تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست.

 

هه‌واڵی گرنگ