دوای پێنج ڕۆژ گەڕان و پشكنینی چڕی هێزه ئهمنییهكان، پۆلیسی ئیسرائیل رایگهیاند: چوار لەو شەش بەندكراوە فەڵەستینییەی هەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی جلبوع هەڵاتن، دەستگیركراونەتەوە.
له راگهیهندراوێكدا، پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردهوه، ئێوارهی رۆژی ههینی دوو لەو شەش کەسەی کە ھەڵاتبوون لە دەوروبەری چیای قەفزە لە باشووری رۆژئاوای شاری ناسڕە لە باکووری وڵاتەکە دەستگیر کرانەوە.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئهو دوو كهسهی كه دهستگیركراونهتهوه بریتین لە هەریەك لە "مەحمود عەبدوڵا عارزە" (46 ساڵ) كە لە ساڵی 1996ەوە دەستبەسەرەو، سزای بەندكردنی تاهەتایی لەسەرەو، "یەعقور مەحمود قادری" (49 ساڵ) كە لە ساڵی 2003وە دەستبەسەرەو بە تاهەتایی سزادراوە.
پۆلیس ئاشكرایكردووه، ئەو دوو کەسە ماوەی دوو رۆژە لە گوندەكاری ناسڕە بینراون و داوای خواردنیان لە چەند ماڵێک کردووەو، پاش ئەوەی خێزانێک گومانی لێکردوون و پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە، دوو کەسەكه بە بێ بەرەنگاربوونەوە خۆیان رادەستی پۆلیس کردۆتەوەو، لە کاتی دەستگیرکردنیشاندا تهنها بڕێک پێداویستیی خۆراکیان پێبووە.
له راگهیهندراوهكهدا پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، بهرهبەیانی ئەمڕۆ شهممه 11-9-2021، دوو بەندكراوی دیكەش بەناوەكانی "زەكەریا زوبەیدی" و "محەمەد عارچە" لە باكووری ئیسرائیل لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرانەوە.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهی پۆلیسی ئیسرائیل هاتووه، ئەو دوو بەندكراوە لە گوندی "ئوم غەنەم" دەستگیركراون، لەكاتێكدا لە گۆڕەپانێكی وەستانی پاس خۆیان حەشاردابوو.
جێگهی باسه، سەر لە بەیانی رۆژی ٦ی ئەیلوول، شەش زیندانیی فەڵەستینی لە رێگەی ھەڵکەندنی تونێلێکەوە توانییان لە گرتووخانەی جەلبوع لە باکووری ئیسرائیل رابكهن.