به هۆی ئهو قهیرانه سیاسی و داراییهی توشی ئهفغانستان هاتووه، رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان هۆشداری دهدات و رایدەگەیەنێت: تا ساڵی داهاتوو زۆرینەی ئەفغانییەکان دەکەونە ژێر هێڵێ هەژارییەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، بەڕێوبەری بەشی ئاسیای ئاژانسی گەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویكردهوه، ئێستا 72% خەڵکی ئەفغانستان لە هێڵی هەژاریدان و، پێدەچیت لە نیوەی ساڵی داهاتوو 98٪ی خەڵکی ئەم وڵاتە بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوەو، برسێتیی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
بهڕێوهبهرهكهی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوە شکردووە، ئاستی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشە و بەرهەمهێنان لە ئەفغانستان، کە رێژەکەی 13% کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بووە رادەگیرێت.
شایهنی باسه، دەسەڵاتی تاڵیبان و بلۆک بوونی سەرچاوە دارییەکانی ئهو وڵاتهو، قەیرانی وشکەساڵی و ئاوارەبوون و قەیرانەکانی ئەفغانستان هۆکاری بەرزبونەوەی ئاستی هەژارین لە وڵاتەکەداو، ئەوەش وایکرد کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ماوەی رابردودا 606 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی 11 ملیۆن کەس تەرخان بکات.