به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكه‌رێك، نزیكه‌ی 15 كه‌س بوونه قوربانی، له‌مباره‌یه‌وه میدیاكانی چین زانیاری زیاترئاشكرا ده‌كه‌ن .
میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-9-2021، لە شاری دالیان لە ناوچەی لیاونینگ لە باکووری خۆرهەڵاتی چین، تانكه‌رێك کە بەنزینی دەگواستەوە تەقیوه‌ته‌وه‌و، لەئەنجامداهەشت کەس گیانیانلەدەستداوەو، پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوەو تەندروستییان جێگیرە.
میدیاكان ئاشكرایانكردووه، ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه، بۆته هۆی داڕمانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك رووداوه‌كه‌و، بە ئامانجی دۆزینەوەی هۆکاری رووداوەکەش، پۆلیسی ناوچه‌كه دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، شه‌ش كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و، دهوانه‌كه‌ی تریش یه‌كێكیان شوفێری تانكه‌ره‌كه و، ئه‌وه‌ی تریش شوفێری بارهه‌ڵگرێكی تر بووه.