سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیسلام بە ئاینی ئاشتی ناودەبات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیسلام بە ئاینی ئاشتی ناودەبات

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە وتارێكیدا ئیسلام بە ئاینی ئاشتی ناودەبات و رایدەگەیەنێت ئەو توندڕەوانەی هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەی و نزیکەی سێ هەزار کەسیان کوشت نوێنەرایەتی ئاینی ئیسلام ناکەن.

لەمبارەیەوە جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە وتارێکدا بۆ یادی بیست ساڵەی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 ، ڕایگه‌یاند ئەو توندڕەوانەی هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەی و نزیکەی سێ هەزار کەسیان کوشت نوێنەرایەتی ئاینی ئیسلام ناکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: دوای یانزەی سێپتەمبەر شایەتی بینینی هێزی تاریکی سرووشتی مرۆڤ بووین ، ترس و کینە و توندوتیژی بەرامبەر موسڵمانە ئەمریکییەکان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینە و باوەڕداری ئاینێکی ئاشتیخوازان.

ڕۆژی یانزەی سێپتەمبەر بایدن و هاوسەرەکەی ماسکی ڕەشیان پۆشیبوو کاتێک لە نیویۆرک بەشداری ڕێورەسمی یادکردنەوەی هێرشەکانیان کرد لە نزیک ئەو شوێنەی کە پێشتر تاوەرەکانی بازرگانی جیهانی لێبوون.

ئەو تاوارانە لە ڕێگەی دوو فڕۆکەوە، کە هەڵگری سەرنشینی مەدەنی بوون، هێرشیانکرایە سەر و رووخێندران.

شایەنی باسە پێش بایدن، سەرۆکه‌كانی دیکەی ئەمەریکا بە هەمان شێوە ئایینی ئیسلامیان بە "ئاینی ئاشتی" وەسفکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ