دوایین زانیاری لەبارەی هەڵاتنی شەش بەندکراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەیەکی ئیسرائیل
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوایین زانیاری لەبارەی هەڵاتنی شەش بەندکراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەیەکی ئیسرائیل

میدیاکانی ئیسرائیل، ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پۆلیس لەو بڕوایە دایە کە شەش بەندکراوە فەڵەستینیە ھەڵاتووەکەی گرتووخانەی جەلبوع، بە پێ ھەڵاتوون.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی، ئەوەی بڵاوکردەوە کە پۆلیسی ئیسرائیل بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی کە بەندکراوە فەڵەستینییەکان لەدوای ھەڵاتنیان لە ناوچەیەک خۆیان شاردووەتەوە و لە بری جوڵانەوەی بە کۆمەڵ بۆ چەند گرووپێک جیابوونەتەوە.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە پۆلیس لەو بڕوایەدایە کە بەندکراوەکان دوای ھەڵاتن لە دەرەوە ھاوکاری نەکراون و و بەپێ ھەڵاتوون.

شایەنی باسە شەش بەندکراوی فەڵەستینی سەر لە بەیانی رۆژی ٦ی ئەیلوول، لە رێگەی ھەڵکەندنی توونێلەوە لە گرتووخانەی جەلبوع لە باکووری ئیسرائیل ھەڵاتبوون و دوێنێ دەستگیرکردنی چوار لە ھەڵاتووەکان راگەیەندرا.

هه‌واڵی گرنگ