كۆمپانیای نیسان 139 هه‌زار ئۆتۆمبێلی2020 و2021 له‌ بازاڕ ده‌كشێنێته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیای نیسان 139 هه‌زار ئۆتۆمبێلی2020 و2021 له‌ بازاڕ ده‌كشێنێته‌وه‌

كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی رۆتی تایه‌كان له‌ ئۆتۆمبێلی سێنترای مۆدێل 2020 و 2021دا، بڕیارمان داوه‌ 139 هه‌زار له‌م ئۆتۆمبێلانه‌ له‌ بازاڕه‌كان بكشێنینه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌ له‌ كۆمپانیا و بریكاره‌كانمان ئۆتۆمبێله‌كانیان كڕیوه‌، قه‌ره‌بوویان بكه‌ینه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی ''caranddriver''بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كردووه‌، نیسان سێنترای مۆدێل 2020 بۆ 2021 كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ رۆتی تایه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك خوار بوون و له‌كاتی لێخوڕیندا ته‌قه‌ی لێوه‌ دێت و گرفت بۆ شۆفێر دروست ده‌كات، له‌ هه‌ندێك كاتیشدا مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕان و رووداوی هاتوچۆی هه‌یه‌ به‌هۆی نه‌مانی كۆنترۆڵ به‌سه‌ر سوكاندا.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ بڕیاری داوه‌، 139 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ نیسان سێنترای مۆدێل 2020 و 2021، له‌ بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان بكات و زیان لێكه‌وتووانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.

كۆمپانیای نیسان ژاپۆنییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام"، ئێسته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری یۆكۆهاما له‌ ژاپۆن.

 

هه‌واڵی گرنگ