بەرێوەبەری بەرنامەی تەندروستی فریاگوزاری لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ''ئەگەر ئێمە کارە ڕاستەکانی وەکو وەرگرتنی ڤاکسین و خۆپارێزی و رێکارەکان جێبەجێ بکەین، کۆرۆنا زووتر لەناودەچێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا کوڕی ماریا ڤان کیرۆڤا، سەرۆکی تیمی پەتای کۆرۆنا پرسیاری کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لە دایکی دەکات ، لە وەڵامدا ئەوەی خستەڕوو کە زانیاری لەو بارەوە نییە و هیواخوازبوو بزانێت ، ڤان کیرۆڤا ئاماژەی بە مایك ریان کرد بۆ وەڵامدانەوەی دروستی ئەو پرسیارە.
مایك ریان، بەرێوەبەری بەرنامەی تەندروستی فریاگوزاری لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەش كردووە:''ئەگەر ئێمە ڤاکسین وەرگرین، هەلی باشترمان دێتە بەردەم بۆ کۆتایی هێنان بەو پەتایە زووتر ، زووتر کۆتایی دێت، ئەگەر خەڵکی خۆیی و ئەوانی تر بپارێزێت.
وتویەتیشی:کۆرۆنا لەناودەچێت، ئەگەر نەخۆشخانەکان بەهێزتربن و چاودێری و چارەسەری پێویست پێشکەش بکەن ،هەموو ئەو رێکارەکارانەی سەرەوە بەیەکەوە، زووتر ڤایرۆسەکە قەڵاچۆ دەکەن و ئەگەر درەنگتر جێبەجێبکرێن، زیاتر لەناوماندا دەمێنێتەوە.
ئەوەشی وتوە:''هیوای زۆر هەیە لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی مێشك و عەقڵێکی گەورەین و دەتوانین داهێنان بکەین و خێرا هەنگاو بنێین و خێراتر لەرابردوو''.