فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، سێ ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردو هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی كردۆتەوە كە بەپێی زانیاریەكانی ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، شارەکانی رەفەح، خان یونس و شارەدێی بەیت لاهیا-یان بۆردومان کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بۆردومانەکان چوار خاڵی بزووتنەوەی حەماسیان لە کەمپێکی مەشق و راهێنان، شوێنکارێکی دروستکردنی چەک و تونێلێک کردووەتە ئامانج.

هاوكات هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.

شایەنی باسە رۆژی یەكشەممە ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون، بەڵام لەڕێگه‌ی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "گومه‌زی ئاسنین"ەوە، تەقێندراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ