روسیا و تورکیا هاوکاریی مرۆیی رەوانەی کابوڵ دەکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روسیا و تورکیا هاوکاریی مرۆیی رەوانەی کابوڵ دەکەن

بەرپرسی فڕۆکەخانەی کابوڵ رایگەیاند، روسیا و تورکیا تاڵیبانیان ئاگادارکردوەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا چەند فڕۆکەیەک بۆ گواستنەوەی کاروانی هاوکاری مرۆیی بەرەو پایتەختی ئەفغانستان دەفڕن.

بەپێی هەواڵی روسیا تودەی، عەبدولحەدی حەمدانی، بەرپرسی فڕۆکەخانەی کابوڵ رایگەیاند، "روسیا و تورکیا تاڵیبانیان ئاگادارکردوەتەوە کە لە چەند رۆژی داهاتودا بۆ گواستنەوەی کاروانی هاوکاری مرۆیی بەرەو پایتەختی ئەفغانستان دەفڕن".

وتویەتیشی:"ئەو فڕۆکانەی کە هاوکارییەکانی قەتەر، بەحرەین، ئیمارات، ئۆزبەکستان، کازاخستان و پاکستانیان هەڵگرتبو، لە فڕۆکەخانەی کابوڵ نیشتونەتەوە".

ئەوەشی وتوە: "روسیا و تورکیا دڵنیایان کردوین کە لە ڕۆژانی داهاتودا فڕۆکە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی کابوڵ دەکەن، کە هاوکاری مرۆیی بۆ گەلی ئەفغانستان بارکراون".

هاوكات 15ی ئابی ئەمساڵ چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان چونە نێو کۆشکی کۆماریی ئەفغانستان و دەستیان بەسەردا گرت، هەروەها لەئێستادا تاڵیبان کۆنتڕۆڵی تەواوی خاکی ئەفغانستانی کردوە و رایگەیاندوە، "نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرکردەکانی پێشوی وڵات دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە".

هەروەها 7ی ئەم مانگە، زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بزوتنەوەکەیان پێکهاتەی حکومەتی کاتی ئەفغانستان بڵاودەکاتەوە کە حکومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت و لەلایەن مەلا محەمەد حەسەن وەک سەرۆک وەزیران و عەبدولغەنی بەرادەر وەک جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوە دەبرێت.

لەلایەكیترەوە و لەبارەی بەشداریکردن له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستاندا دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (كرملین)  رایگەیاند، "روسیا به‌ هیچ جۆرێك به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستاندا ناكات".

 

هه‌واڵی گرنگ