په‌رله‌مانتارێك: ئێران و سعوودیە چه‌ندین جار لە بەغدا به‌نهێنی کۆبوونەتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك: ئێران و سعوودیە چه‌ندین جار لە بەغدا به‌نهێنی کۆبوونەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 13 ی ئه‌یلولی 2021 موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە شاندی باڵای ئێران و سعوودیە لە میانی ساڵی رابردوودا، چوار جار بەنھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و رایگه‌یاندووه‌: "کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی عێراق، ساز کراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "عێراق رۆڵی گرنگیی گێڕاوە لە ھێور کردنەوەی رەوشی ناوچەکە، بە تایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە".

 

هه‌واڵی گرنگ