كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە كۆتای ژنان ڕێنمایی نوێی دەركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە كۆتای ژنان ڕێنمایی نوێی دەركرد

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رێنمایی نوێی سەبارەت بە كۆتای ژنان بڵاو كردەوەو ڕاشیگەیاند: نابێت رێژەی ژنان لە هەڵبژاردندا لە 25% كەمتر بێت.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر لە بازنەیەكی هەڵبژاردندا كاندیدێكی ژن بە دەنگی خۆی سەركەوت، ئەوا سیستەمی كۆتا تەواو دەكات هیچ گۆڕانكاریەك ناكرێت ( واتا ئەگەر ژنێك بە دەنگی خۆشی دەرچوو ئەوا سیتەمی كۆتا تەواو دەكات) ڕاشیگەیاند: لە كۆی (329) كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (83) كورسی بۆ ژنانە.

كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە: ئەگەر لە بازنەیەكی هەڵبژاردندا كاندیدێكی ژن بەدەنگی خۆی سەرنەكەوت ئەوا كاندیدە ژنەكە دەچێتە شوێنی دواهەمین كاندیدی براوەی پیاو لەو بازنەیەدا ( واتا ئەو كاندیدە ژنەی زۆرترین دەنگی هێناوە، دەچێتە شوێنی ئەو كاندیدە پیاوە دەرچوەی كەمترین دەنگی هێناوە).

هه‌واڵی گرنگ