هاوڵاتی دەنگ بەکێ بدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتی دەنگ بەکێ بدات

پێشتر ئاماژەمان بەوەدا کە دەنگدان تەنها ماف نیە بەڵکو ئەرکیشە کەوایە کەمتەرخەمی لە مومارەسەی ئەو مافە دا خاوەنی توشی تاوان دەکات.
بۆئەوەی بە چاکترین شێواز ئەوئەرکەمان ڕاپەڕێنین ئەم خاڵانە دەخەمەخزمەت خوێنەران و هاوڕێیان:
1-نابێ پاڵێوراو یان کاندید بۆ دەست کەوتە تایبەتەکانی خۆی خۆی بپاڵێوێ ئەگەر خۆی بۆئەوە بپاڵێوێ ئەوەش تاوانە چونکە ئەوە ئەرکێکی گشتیە ئەبێ بەرژەوەندی باڵای گەل وڵات پاڵنەری سەرەکی بێ بۆ خۆپاڵاوتنەکەی، کەواتە ئەبێ بزانێ ئەهلیەتی ئەوەی هەیە ئەو ئەرکە گشتیە بەباشترین شێوە ڕاپەڕێنێت کەبریتیە لە:
- نوێنەرایەتی خەڵک بۆ متمانەو شەرعیەت دان بە حکومەتێک کە وڵات بەباشی ببات بەڕێوە.
-نوێنەرایەتی خەڵک بکات بۆ چاودێری لەسەر ئەو حکومەتە ئایا بەپێی دەستور و بەیاساو بەپێی ئەو کارنامەی حکومەتەی متمانەی پێدراوە ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت؟.
- بەشدارێکی کاریگەروچالاک بێ بۆ دیاریکردنی میزانیەی ساڵانەی وڵات.
-چالاکانە لەخەمی ڕێکخستنی بوارەکانی ژیانی خەڵک بێ بە دەرکردنی یاسای شیاوو دروست، یان هەموارکردنەوەی هەر یاسایە کە کەڵکی نەمابێ،و داکۆکی بکات لە جێبەجێکردنی یاسا بەرکار و بەسوودەکان.
- نوێنەرایەتی مافەکانی خەڵک بکات لەناو وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکومەتدا.
2-ئەبێ هاووڵاتی چاو ورد بکاتەوە بزانێ کام کاندید گونجاو ترین کەسە بۆ باش ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە، ئەگەر خۆشی باش نازانێ حەقە بپرسێ لە شارەزایانی دڵسۆز.
3-لەڕاستیا ئەبێ هاووڵاتیان بگەڕێن بەدوای باشترین نوێنەری خۆیاندا وبچن پێی بڵێن ئێمە دەنگت پێ ئەدەین و چاودێریشت ئەکەین بۆ باش ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانە.
4- نابێ هاووڵاتی بۆدەست کەوتی تایبەتی خۆی ئەو ماف و ئیعتبارو ئەرکەی خۆی بفرۆشێ، واتە بگەڕێ بزانێ کێ شتێکی زۆرتری تایبەتی بۆدەکات دەنگ بدات بەوە، ئەوە تاوانێکی گەورەیە، ئەبێ لەڕێگای بەرژەوەندی باڵاو گشتیەوە بڕوانینە بەرژەوەندیە تایبەتەکان، واتە ئەگەر ئەرکە گشتیەکان بەباشی جێبەجێکرا ئەوا هەموو تاکێک زۆر زیاتر سودمەند دەبێ لە دەستکەوتە کەسیەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
5-ڕۆڵی حیزب ئەبێ لەم بوارانەدا دیار بێت :
ا- ێگەیاندن و ئامادەکردنی باشترین نوێنەر بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە گشتیە و پێشکەشکردنی بەخەڵکی.
ب-ئەبێ یارمەتی هاووڵاتیان بدات زۆرترین چاوڕۆشنیان هەبێ
لەسەر سروشتی ئەرکە گشتیەکان.
ج-پشتیوان وفشارو چاودێر، بێت بۆ نوێنەرەکانی تا بەباشترین شێواز ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنین.

هه‌واڵی گرنگ