پەرستگەیەكی سۆمەرییەكان دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرستگەیەكی سۆمەرییەكان دۆزرایەوە

 

 

تیمێكی شوێنەواری بەریتانیا بەیاوەری تیمێكی عێراقی پەرستگەیەكی سۆمەرییەكانیان لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دۆزییەوە كە مێژووەكەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش میلاد دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بڵاویكردۆتەوە، پەرستگەی ئەلالینۆ كە دۆزاوەتەوە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیلالە نین جەرسۆ لە شاری كرسۆ كە دەكەوێتە باكووری پارێزگای زیقار.

بەرێوەبەری شوێنەواری زیقار، (عامر عەبدولڕەزاق) رایگەیاندووە، تیمە بەریتانیەكە سەر بە مۆزەخانەی لەندەن لەگەڵ ئەو تیمە عێراقییەی كە یاوەریان بوون، ژمارەیەك پارچە شوێنەواری دیكەشیان دۆزیوەتەوەو سەرجەمیان رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانی كراون. (عامر عەبدولڕەزاق) راشیگەیاندووە، تیمەكەی سەربە مۆزەخانەی لەندەن پێشبینی دۆزینەوەی پارچەی شوێنەواری دیكەی گرنگ دەكەن، دوای ئەوەی ئەو گرێبەستەی كە لەگەڵیاندا واژوو كرابوو، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە نوێ كرایەوە بە ئامانجی فراوانكردنی كارەكانی گەڕان و پشكنین بە دوای شوێنەواری مێژوویی لە پارێزگاكەدا.

ئاشكراشی كردووە، كە پێنج تیمی بیانی سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەگەنە عێراق.

مانگی تەمووزی رابردوو تیمێكی رووسی ژمارەیەك پارچە شوێنەواری مێژوویی گرنگیان لە عێراق دۆزییەوە.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا تیمێكی زانایانی شوێنەواری بەریتانیا چەند پارچە شوێنەوارێكی دەگمەنیان لە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان دۆزییەوە كە پێشبینی دەكرێت مێژووەكەی بۆ سەردەمی سەرجۆن ئەكەدی بگەڕێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ