ئافرەتێك 40 ساڵە نەخەوتووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتێك 40 ساڵە نەخەوتووە

 

 

ئافرەتێكی چینی بەهۆی نەخەوتنی بۆ ماوەی (40) ساڵ زاناكانی تووشی شۆك كردووە، نازانن هۆكارو نیشانەكانی چییە، بۆیە لەناو توێژینەوەكان تا ئێستا شتێكی لەم جۆرەیان بەرچاوە نەكەوتووە.

(لی زانیینگ) دانیشتووی هەرێمی ختانی رۆژهەڵاتی چینە، لە ‌لێدوانێكیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكانی چینی وتی: لە ‌تەمەنی پێنج ساڵییەوە چاوەكانی دانەخستووە، هەروەها هاوسەری لی باس لەوە دەكات حاڵەتەكەی زۆر نامۆیەو چەندین ساڵە نەخەوتووە.

هاوسێیەكانی ئەو ئافرەتە لەسەرەتادا باوەڕیان بەو نەدەكرد، ‌دواتر هەر جارێ یەكێك لەگەڵیدا دادەنیشت و گفتوگۆیان دەكرد، بۆیە لەراستییەكانی گەیشتین.

(لیۆ سوكۆین) هاوسەری لی جەختی لەوە كردەوە كە هەر لە یەكەم رۆژی هاوسەرگیرییان بە‌درێژایی شەو كاری ماڵەوە دەكات، بەپێی قسەی خۆی هەوڵیداوە هاوسەرەكەی بخەوێ و وتی: لە سەرەتادا وامزانی تەنیا بەهۆی بێ توانایی و ماندوویەتییەوە بێ، بۆیە حەبی خەوتنم بۆ كڕی، بەڵام دۆخەكەی هەر نەگۆڕاو هەر بەئاگا بوو.

لی چۆتە لای پزیشك، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانیووە هیچ نیشانەیەكی ورد بدۆزنەوە تا چارەسەری بكەن، لەپاشاندا بردوویانە بۆ بنكەی خەوتن لە شاری ‌پەكین، لەوێ تیمە پزیشكییەكان لە ‌پوختەی راپۆرتەكەیاندا ئەوەیان دەرخستووە كە لەراستیدا لی دەخەوێ، بەڵام بەهەمان شێوەی خەڵكی گشتی نا.

بەپێی قسەی زاناكان كاتێك لی لەسەر جێیەكەدا پاڵ دەكەوێ و هەردوو چاویشی كراوەتەوە ئەوە خەوتووە یان كاتێك لەگەڵ هاوسەرەكەیدا قسە دەكات و چاوەكانی دەجولێنێ ئەوا خەوتووە، بەڵام توانای ئەوەی هەیە قسە بكات.

هاوكات پسپۆڕانی ئامێری چاودێری شەپۆڵەكانی مێشك ئەوە دەخەنەروو: لی رۆژانە تەنیا دە خولەك چاوەكانی دادەخا، هەروەها زانایان پێیانوایە ئەمجۆرە حاڵەتە وەك دیاردەی رۆیشتنە لە كاتی خەوتندا.

هه‌واڵی گرنگ