به‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار هاوكاری ئه‌فغانستان ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار هاوكاری ئه‌فغانستان ده‌كرێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "دۆخی مرۆیی لە ئەفغانستان" کە لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵێنی پێشکەشکردنی زیاتر لە ١.١ ملیار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانستان دراوە.

لەمبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی پەیوەندیدار بە ئەفغانستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکخست.

ئاماژەی بەوەش كردووە: "ئەم کۆنفرانسە چاوەڕوانییەکانی ئێمەی لەبارەی نیشاندانی ھاوسۆزی بەرانبەر گەلی ئەفغانستان بەجێگەیاند".

ئەوەشی وتوە کە لە پاڵ حکوومەتی وڵاتان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانیان لە کۆنفرانسەکە کردووە.

ناوبراو ئاشکرایشیکرد کە ٩٦ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٣٣ دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و ناوچەیی و ٢٢ کۆمەڵگای مەدەنی نێودەوڵەتیی بەشدارییان لەو کۆنفرانسەدا کردووە.

ئەوەشی خستەروو کە لە کۆنفرانسەکەدا بەڵێنی پێشکەشکردنی زیاتر لە ١.١ ملیار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانستان دراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ