به‌هۆی لافاو له ئه‌نجامی باران بارینی به‌لێزمه، سێ كه‌س لە ویلایه‌تی گوجارات باکووری رۆژئاوای هیندستان، گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنجی دیکەیش بێسه‌روشوێن بوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵۆ بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی باران بارینی به‌لێزمه‌دا، لافاو له هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆجكۆت و جامناگار له ویلایه‌تی گوجارات رووی داوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌روو له ئاكامی لافاوه‌كه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و پێنج كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و هه‌زاران كه‌سیش گواستراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی پارێزراو.
هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنان به‌رده‌وامن و به‌م هۆیه‌وه پشوو له قوتابخانه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئه‌و وڵاته پێشبینی ده‌كات کە تا ١٨ی ئه‌م مانگه باران بارین له ویلایەتی گوجاكارت به‌رده‌وام بێت.