زیاتر له‌ 22 هه‌زار تووشبووی نوێی كۆڕۆنا له‌ ئێران تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر له‌ 22 هه‌زار تووشبووی نوێی كۆڕۆنا له‌ ئێران تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هه‌زارو 329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنیه‌ه‌یكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هه‌زارو 329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 408 كەسیش به‌ په‌تاكه‌ گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێكه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 340 هەزار و 656 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 115 هەزار و 147 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ