یەك لیتری بەنزینەکەی بەغدا بە ٦٩۰ دینار دەفرۆشرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەك لیتری بەنزینەکەی بەغدا بە ٦٩۰ دینار دەفرۆشرێت

بەنزینەکەی بەغدا گەیشتە هەولێرو نرخی یەک لیتر بە ٦۹۰ دینار بە شۆفێران دەفرۆشرێتەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو ١ ملیۆن لیتر بەنزینەی كە بەغدا بەڵێنیدا رۆژانە رەوانەی بكات، گەیشتە هەرێمی كوردستان، لەلایەن بەنزینخانەكانی شاری هەولێرەوە نرخی یەک لیتر بە ٦۹۰ دینار بە شۆفێران دەفرۆشرێتەوە.

هەرچەندە وەزیری سامانە سروشتیەكان ڕایگەیاندبوو كە دەبێ بەنزینەكەی بەغدا بە نرخی ٦٥۰ دینار بۆ هەر لیترێك بفرۆشرێت بەڵام ٤٠ دینار گرانتر لەو نرخە دەیفرۆشن كە دیاریكراوە.

هه‌واڵی گرنگ