ئۆپیك: زۆرترین بڕی زیادكراوی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتان بەر عێراق كەوتووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆپیك: زۆرترین بڕی زیادكراوی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتان بەر عێراق كەوتووە

ڕێکخراوی ئۆپیک کە لە 13 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت پێکهاتووە ڕایگەیاند، لەمانگی ئابدا عێراق زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەناو سەرجەم وڵاتانی ناو ڕێکخراوەکە بەرزکردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاندووە، “لە مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک بەبڕی 151 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە ، بەمەش تێکڕا گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 762 هەزار بەرمیل، بە زیادەی بەرهەمی عێراق، سعودیە و ئەنگۆلا-شەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، زۆرترین زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ناو ڕێکخراوەکە بەر عێراق كەوتووە، بەبڕی 91 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تێکرای بەرهەمهێنانی لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 56 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا بەرهەمهێنانی عێراق سێ ملیۆن و 956 هەزار بەرمیل بووە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،

دوای عێراق، سعودیە دێت کە بڕی 65 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی لە پشکی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک بەرزکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی گەیشتە نۆ ملیۆن و 488 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

وڵاتی ئیمارات سێیەم زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە بە 55 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، ئەنگۆلا چوارەم وڵاتە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 43 هەزار بەرمیل و کوەیتیش لە پلەی پێنجەم دێت بەبڕی 17 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

 

هه‌واڵی گرنگ