پەرلەمان و حكومەت گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی ۷۰ و ٨۰ دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمان و حكومەت گفتوگۆ لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی ۷۰ و ٨۰ دەكەن

لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان لە وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە  گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دەكەن.

پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤/٩/٢٠٢١ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەمەبەستی تاوتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەو شاندێکی باڵای وەزارەت كۆبوونەوە،لە کۆبوونەوەکە لە ژێر رۆشنایی یاسای چاکسازی ژمارە ۲ ساڵی ۲۰۲۰ گفتوگۆ لەسەر یەکخستن و رێکخستنی یەکەی ژمێریاری و پێداچوونەوە بە خزمەتی پێشمەرگایەتی و وردبینی لە دروستکردنی دۆسیەی کەسی ھەروەھا پێداچوونەوە بە لیستی سوودمەندانی خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە و هەڵوەشاندنەوە و راستکردنەوەی مووچەی خانەنشینی لەژێر رۆشنای ھەمان یاسا باس کران.

هەروەها گفتوگۆ سەبارەت بە هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی ۷۰ و ٨۰ و دەستنیشانکردنی ژمارەی پاسەوان بۆ بارەگا و پلەدارەکان، و گواستەوەی پاسەوانەکان بۆ میلاکی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەشێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی بندیوارەکان و سزادراوی سیاسی و خواردن و تەندەرەکان و پەککەوتەی سەنگەر و گرفتی هاتووچۆی پێشمەرگەکان بۆ ئەرک بەشەهید هەژمار نەکردنی ئەوانەی لە ئەرکدا گیان لەدەست دەدەن قسەیان لە بارەوە کرا.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا کێشە و گرفتی کارگێری و پلە بەرزکردنەوە و هەژمار نەکردنی یەک ساڵ بە ۲ ساڵ خزمەت بۆ پێشمەرگەکانی شۆڕش و خەرج نەکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و هاوسەرگیری و منداڵ، و دواکەوتن و وەڵام نەدانەوەی نووسراوەکان و لادانی ئەفسەرانی بێ بڕوانامە گفتوگۆ کران، هەروەها گفتوگۆ لەبەرەی پێشنیازە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە کرا.

هه‌واڵی گرنگ