"هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بێته‌ سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ده‌یخه‌ینه‌ خواره‌وه‌"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بێته‌ سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ده‌یخه‌ینه‌ خواره‌وه‌"

 فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان هه‌موو فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ڕكه‌ر بن یاخوود نا.

سكۆت دیسۆرمۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیئ، كۆتایی ئه‌مساڵ سیستمی به‌رگری بۆ پاراستنی بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌وه‌ دێت كه‌ سوپای شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌.

لێكه‌وته‌كانی هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر هێشتا به‌رده‌وامه‌، سوپای هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی ماددی و مه‌عنه‌وی رووی نه‌داوه‌.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێم بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرد ڕایگه‌یاند و پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمدەکەن، بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکرا کردنی بکەرانی هێرشەکە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ