كارگه‌یەكی چپس لەبەر ئەم هۆكارە دادەخرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارگه‌یەكی چپس لەبەر ئەم هۆكارە دادەخرێت

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترسی داخست.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2021.9.14) به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترسی له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی داخست.

راپۆرتی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قرتێنه‌ره‌كان و پاشه‌ڕۆیان شوێنه‌كه‌ شیاوی كاركردن نییه‌ تیایدا، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترس داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ