مامۆستایانی وانەبێژ لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی داواكانیان بایكۆت دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی وانەبێژ لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی داواكانیان بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم رایگەیاند، بۆ باشتركردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ دستپێکی دەوام و ساڵی نوێی خوێندن بایکۆت بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو هەنگاوەوە بایکۆتیان نەکردووە.

باسی لەوەشکرد، بە سێ شێواز پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کراوە، کە ئەمانەن:
١.بڕینەوەی پارەی بڕاوە "مەقتوع" بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی بڕوانامە.
٢.بەپێی کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی وانەبێژ؛ کە هەیانە لە دەرەوەی شارە دەبێت پارەیان زیاتر بێت.
٣.مامۆسای وانەبێژ لە جێی ئەو مامۆستا میلاکانەی خانەنشین دەبن دابنرێن.

کارۆخ عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، بڕیاری بایکۆت بڕیارێکی کراوەیە بۆ ئەوان، دەشڵێت، "زانیومانە شتێکی وا هەیە بۆیە وادەیەکمان داناوە و بایکۆتی ١٤ی مانگمان دواخستووە و ئەگەر جێبەجێنەبێت هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ