په‌رله‌مانتارێك لەسەر داخستنی كەیسەكەی میران محەمەد هاته‌ده‌نگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك لەسەر داخستنی كەیسەكەی میران محەمەد هاته‌ده‌نگ

دوای ئەوەی هەواڵی داخستنی دۆسیەی دەستگیركردنی میران محەمەد، بلاوكرایەوە عه‌لی حه‌مه‌ سالح ڕایگەیاند، داخستنى دۆسییەکە بە سوڵحی سییاسی داخراوە و كۆڵنادات.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14 ی ئه‌یلولی 2021 بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە دادگای سلێمانى تۆمەتەكانی لەسەر دكتۆر میران هەڵگرتووەو لەسەر ئەو پرسەش عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دۆسیەکەم ٢٠١٧ بردە داواکاری گشتی، چوار ساڵ دۆسیەکە لە داواکاری گشتی بوو نەجوڵا، ناکۆکی دروستبوو جوڵاو بڕیاری دەستگیرکردن دەرچوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوە کردوە کە داخستنى دۆسییەکە سوڵحی سیاسی کراوەو ئیدی گرفت نەماو دواخرا بەبێ ئەوەی وتە لە ئەو وەربگیرێت.

عەلی حەمە ساڵح كە خاوەنی سكاڵاكەیە لەسەر چارەنوسی كەیسەكە دەڵێت: من کۆڵی لێنادەم.

ڕۆژی 29ی 7ی 2021 دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لەسلێمانی، بڕیاریدا بەدەستگیركردنی د.میران محەمەد عەباس بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی تەندروستیی سلێمانی و ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتى بەپێی مادەی 15 لەیاسای دەستەی دەستپاكی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لەدۆسیەی گەندەڵی‌و سپیكردنەوەی چەك‌و خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران كە شیاوی خەرجكردن نەبووەو چەكی بازاڕ بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ