لەبارەی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڕۆنا، ڕوونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڕۆنا، ڕوونكردنەوە دەدرێت

 

 

گروپێكی شارەزای ڤاكسینی نێودەوڵەتی دژی ئەوەن دەرزی سێیەمی دژ بە (كۆڤید – 19) لە خەڵكی ئاسایی بدرێت و ئەمەش بۆچوونێكە دژ بەو هەوڵانەی لە ئەمریكاو وڵاتانی تر دەدرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دووبارە زیادبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا.

لە نوسراوێكدا كە لە گۆڤاری تەندروستی (The Lancet) بڵاوكراوەتەوە، ئەو شارەزایانە دەڵێن : لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییانە دەریدەخەن كە ڤاكسینەكانی كە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا بەكاردەهێنرێن بەردەوامن لە دابینكردنی پاراستنێكی بەهێز لە دژی ڤایرۆسەكە سەرەڕای بوونی جۆری دێڵتای ڤایرۆسەكە، ئەو ڤاكسینانە زۆر كاریگەربوون كە كەمكردنەوەی گرتنی ڤایرۆسەكە بو توندی و مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

مشتومڕكردن لەسەر لێدانی دەرزی سێیەمی ڤاكسینی دژ بە (كۆڤید – 19) لە كاتێكدا دەستیپێكرد كە لێكۆڵینەوەكانی كە لە ئیسرائیل ئەنجام دراون دەریان خستووە كاریگەرییەكانی دوو بەشی ڤاكسینی فایزەر بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیان كردووە لە نێو خەڵكی بەساڵاچوودا كە لە سەرەتای ئەم ساڵ دژ بە ڤایرۆسەكە كوترابوون.

ئەو زانیاریانە وای كرد كە ئیسرائیل دەستبكات بە دابەشكردنی بەشێكی تری ڤاكسین بۆ كەسانی تەمەن (50) ساڵ و سەروتر.

نوسەرانی بابەتەكە پێشنیازی ئەوە دەكەن ڤاكسینەكان هەمواربكرێنەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی ڤایرۆسەكە لە بری ئەوەی دەرزی زیاتر لە خەڵكی بدرێت.

نووسەرەكان بریتین لە دوو زانای پێشەنگ لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، (ئانا ماریا هینۆ ڕیسترپۆ و سۆمییا سوامیناتان و دكتۆر ماریان گرۆبەر و دكتۆر فلیپ كراوس)، دوو بەرپرسی سەرەكی لە بەشی پێداچوونەوەی ڤاكسینی بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا كە هەردووكیان بەرلە كۆتایی ئەمساڵ پۆستەكانیان كۆتایی پێدێت.

بەم دواییانە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕایگەیاند، گرۆبەرو كراوس دڵگرانن لە ڕاگەیاندنی ئەم دواییانەی بەڕێوەبەرایەتی بایدن لەسەر دەرزی سێیەم بۆ هەندێك لە ئەمریكییەكان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، بەر لەوەی لەلایەن ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانەوە پێداچوونەوەی تەواوی بۆبكرێت.

لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا نزیكە لەوەی بڕیار لەسەر ڤاكسینی (كۆڤید – 19) بۆ منداڵانی كەمتر لە (12) ساڵان پەسەند بكات.

لە مانگی ڕابردووشدا هەردوو بەرێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمان و نێوەندی كۆنترۆڵكردن و ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكان پێشنیازی ئەوەیان كرد دەرزی سێیەمی فایزەر یان مۆدێرنا بۆ هەندێك لەو كەسانە پەسەند بكرێت كە سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازە.

 

هه‌واڵی گرنگ