گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا دەكرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە پێدانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كرد و بڕیاریدا بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو بەشەخۆراكی مانگانەیدا كەمبكاتەوە و لەجێگای چەند ماددەیەكی دیكە دابەشبكات.

لەمبارەیەوە محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە: “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەینەوە و چەند ماددەیەكی تر وەکو شوێنگرەوەی دابەشبكەین”.

ئاشكراشیكردوە كە لەبری شەکرەکە، نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆك دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە :“ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

ئەوەشی خستۆتەروو: تاوەكو ئێستا بەشێك لە هاوڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەکات، بۆیە چەندین بریکار مانگانە خۆراکی زۆریان لادەمێنێتەوە و جارێکیتردەیگەڕێننەوە.

هه‌واڵی گرنگ