بەغدا..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گێرانه‌وه‌ی پاره‌ بە بەتاڵان براوه‌كان دەستیپێکرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گێرانه‌وه‌ی پاره‌ بە بەتاڵان براوه‌كان دەستیپێکرد

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، دەستیپێکرد.

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بەچاودێریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشداریی ئەحمەد ئەبو غێت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ژمارەیەک لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەکانی بنبڕکردنی گەندەڵیی دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

سالار عەبدولسەتار وەزیری دادی عێراق، لە میانی دەستپێکردنی کۆنگرەکەدا رایگەیاند، ئامانج لە بەستنی کۆنگرەی گیراوانەوەی پارە بەتاڵان براوەکان، رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەیە کە سامانی گشتییان دزیوە.

هه‌روه‌ها  ئاماژەی بەوەیش دا، کە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان لاوازن لەبارەی گێرانەوەی پارە بەتاڵان براوەکان و وتی: "گرنگە لە رێگای رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پارە بەتاڵان براوەکان بگێردرێنینەوە".

 وتیشی: "پێویستە ھاوشێوەی لەناوبردنی تیرۆر لە رووبەڕبوونەوەی گەندەڵیش سەرکەوتووبین".

 وەزیری دادی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو"دیداریی ئەمڕۆمان، پەیامێکی گرنگە لەبارەی گێرانەوەی پارە بەتاڵان براوەکان"ده‌شڵێت،حکومەتی عێراق سوورە لەسەر گێرانەوەی پارە بەتاڵان براوەکان لە دەرەوە.

هه‌واڵی گرنگ