مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد به‌رۆشكی مانگرتنیان له‌خواردن تا مردن راگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد به‌رۆشكی مانگرتنیان له‌خواردن تا مردن راگه‌یاند

 دانیشتنی دادگایی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی له‌ دادگای هه‌ولێر  جارێكی دیكه‌ دواخرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 15 ی ئه‌یلولی 2021 ئاری به‌ده‌ل، كوڕی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری به‌ په‌یامی راگه‌یاند، دانیشتنی دادگایی مامۆستا به‌ده‌ل و رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی تا دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواخراوه‌.هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد به‌رۆشكی له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر، مانگرتنیان له‌ خواردن تامردن راگه‌یاندووه‌.ئه‌وان ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و مانگێكه‌ به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان له‌ زینداندان، چه‌ندین جار دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌وان به‌ پاساوی جیاجیا دواخراوه‌.

پارێزه‌رانیان و په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وان هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر نییه‌و، هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بوه‌ته‌وه.

هه‌واڵی گرنگ