كۆمیسیۆن به‌ 70 هه‌زار ئامێری پشكنینی زانیاری رێگری له‌ ساخته‌كاری ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمیسیۆن به‌ 70 هه‌زار ئامێری پشكنینی زانیاری رێگری له‌ ساخته‌كاری ده‌كات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ پێناو ڕێگریكردن له‌ ساخته‌كاری و ده‌نگدانی نادروست زیاتر له‌ 70 هه‌زار ئامێری پشكنینی زانیاریی ده‌نگده‌ران له‌ وێستگه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا داده‌نرێن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 15 ی ئه‌یلولی 2021 جومانه‌ غلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئامێرێكی پشكنین و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریی ده‌نگده‌ران داده‌نرێت.

جومانه‌ غلای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر ده‌نگده‌رێك به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگ بدات، په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ و ئامێره‌كه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانی وه‌رده‌گرێت.

وته‌بێژی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئامێره‌كه‌ كامێرایه‌كی هه‌یه‌ و دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان، باركۆدی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش زانیارییه‌كانی ده‌نگده‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ره‌، ئینجا ده‌نگه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.

هه‌ریه‌ك له‌و ئامێرانه‌ی پشكنینی زانیاری ده‌توانێت زانیارییه‌كانی 450 ده‌نگده‌ر وه‌ربگرێت، كه‌ بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك دیاری كراوه‌، له‌ كۆتاییشدا ئامێره‌كه‌ وا ده‌كات ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ خێرایی ده‌ربچێت، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌راورد ده‌كات.

هه‌واڵی گرنگ