پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی ساختەكردنی ڤیزا ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی ساختەكردنی ڤیزا ڕاگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان ڕاگەیاند.

بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریایان بە ناوی (ع. م. ج) بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان، دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەش بەپێی ماددە (289) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.

هه‌واڵی گرنگ