هەولێر... 3 كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... 3 كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیركردنی 3 كەسی بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەر و ٥  كەسی دیكەشیان بە تۆمەتی دۆلاری ساختە راگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هاتوە: توانرا باندێک لەناو شاری هەولێر دەستگیربکرێت کە لە ( ٥ ) تۆمەتباری بەڕاگەز عەرەب پێکهاتبوون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( ۱۹٠٠٠٠ ) سەد و نەوەد هەزار دۆلاری ساختەی ڕەش.

ئەوەش خراوەتەروو: لەچالاکیەکی تردا لەلایەن ئەفسەر کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری توانرا ( ۳ ) تۆمەتبار دەسگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱۲٤ ) گرام کریستاڵ و ( ۱۱٠ ) گرام تلیاک و ( ٤ ) گرام هێرۆین و ( ۱۷ ) شیت حەبی ترامادۆڵ.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

هه‌واڵی گرنگ