پەروەردەی هەڵەبجە: زۆرینەی پرۆگرامەكانی خوێندنمان بەدەست نەگەیشتووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردەی هەڵەبجە: زۆرینەی پرۆگرامەكانی خوێندنمان بەدەست نەگەیشتووە

 بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا کەمتر لە نیوەی پڕۆگامەکانی خوێندنمان بەدەست گەیشتووە. 

لە لێدوانێكدا، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی هەڵەبجە  ڕایگەیاند:لە کۆی زیاتر لە 90 بابەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن 42 وانە کتێبەکانی گەیشتووەتە گەنجینەکانی پەروەدەی هەڵەبجە، گوتیشی چاوەڕوانین تا ڕۆژی پێنج شەممە بابەتەکانی تریشمان بەدەست بگات. 

ساڵانە درەنگ گەیشتنی پرۆگرامەكانی خوێندن بە پەروەردەكان دەبێتە هۆكاری دواكەوتنی دەستكرن بە پرۆسەی خویندن لە قوتابخانەكان، ئەمساڵیش دوای دوو ڕۆژ لە دەسپێكی دەوامی ساڵەكە، تا ئێستا پرۆگرامەكان بەتەواوی بە پەروەردەكان نەگەیشتوە.

هه‌واڵی گرنگ