ڕابیتەی مرۆیی پێداویستی قوتابخانە بەسەر منداڵانی نازدار دابەش دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕابیتەی مرۆیی پێداویستی قوتابخانە بەسەر منداڵانی نازدار دابەش دەكات

بڕیارە سبەینێ لە سەنتەری هەولێرو قەزای خەبات، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی جل و بەرگ و  پێداویستی قوتابخانە بەسەر 250 منداڵی بێ باوكدا دابەشبكات.

لقی هەولێری ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەئامانجی هاندانی منداڵانی بێ باوك بۆ خوێندن و چوونیان بۆ قوتابخانە، وابریارە سبەینێ جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانە بەسەر 250 منداڵی نازداردا دابەش بكەن، هاوكاریەكە لەسەرنتەری شاری هەولێرو قەزای خەبات دابەش دەكرێت.

پڕۆژەكەی ڕابیتە بەردەوامی هەیەو پشت بە هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆ دەبەستێ، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە خێرخوازان دەكات، هەركەسێك نیازی بەشداریكردنی هەیە، بە ناردنی 25 هەزار جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانە بۆ مندالێكی نازدار دابین بكات.

هه‌واڵی گرنگ