بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوەو به‌ هۆیه‌وه‌ بەهاكەی دابەزی

ئەمڕۆ چوار شەممە 15 ی ئه‌یلولی 2021 ، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 2016 ملیۆن و 817 هەزار و 105 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 228 ملیۆن و 530 هەزار و 840 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندیئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لە كۆی گشتی پارەكە 42 ملیۆن و 530 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 174 ملیۆن و 287 هەزار و 105 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

لە بەیاننامەكەدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ لە پرۆسەكەدا 35 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 159 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

بەهۆی زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار كەمێك دابەزیوە لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

هه‌واڵی گرنگ