د.جوتیار عادل: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕاسپێردراوە نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەشبكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.جوتیار عادل: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕاسپێردراوە نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەشبكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕاسپێردراوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشبكا، لە هەوڵیشداین بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژامەوانیدا د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕاسپێردراوە كە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكات.

وتەبێژی حكومەت سەبارەت بە نرخی بەنزین و هەرزان نەبوونی دوای ناردنی بەنزین لەلاین حكومەتی عێراقەوە ڕایگەیاند: ڕۆژانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 6 ملۆن لیتر بەنزین هەیە، بەڵام ئەوەی لەلایەن بەغداوە بە نرخی 650 دینار بۆ هەر لیترێك بە هەرێم دەفرۆشێت، ملیۆنێك و 80 هەزار لیترمان بۆ ڕەوانە دەكات بۆیە بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێم ناكات.

گوتیشی: لە هەوڵەكان بەردەوامین بۆ جێگیركردن و دابەزاندنی نرخی بەنزین، پێشبینی دەكەم بتوانین نرخەكەی جێگیر بكەین و ئەم كورتهێنانەش پڕ بكەینەوە.

هه‌واڵی گرنگ