حكومەت داوای بێ لایەنی لە دامودەزگاكانی دەكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت داوای بێ لایەنی لە دامودەزگاكانی دەكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن

حكومەتی هەرێم جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی بێ لایەنانەی دامودەزگا حكومی و ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمكردەوە لە لایەنداریان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا، لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی بێ لایەنانەی دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

 بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتیی گەشەپێدان ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان)ی خستەڕوو، ئەم ڕەشنووسە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە.

ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی مانگێکدا، پێداچوونەوەی زیاتر بە ڕەشنووسەکەدا بکەن لە ڕووی قانونی و تەکنیکی وداراییەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو تێبینی وسەرنجانەی خرانەڕوو، تا ئەو پەیڕەوە ئامانجەکانی خۆی بەدیبهێنێ لە پاڵپشتی وەزارەت لە گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و دانانی پێوەر بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەریی لە دابەشکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان.


هه‌واڵی گرنگ