بەهۆی تەقینەوەیەك ژمارەیەك پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی تەقینەوەیەك ژمارەیەك پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنووری پارێزگای دهۆك بۆمبی چێندراو بەكاروانێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوەو زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی جیاواز بڵاویانكردۆتەوە، تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبی چێندراو بووە، ئاماژەكان بۆ ئەوانەی لەئەنجامی تەقینەوەكە گیانیان لەدەستداوە جیاوازە، هەندێك دەڵێن دوو پێشمەرگە، هێندێكی تر دەڵێن شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەكی تر كە دیاری نەكراوە.

تەقینەوەی مادەی (تی ئێن تی) یەكە لە لەناوچەی نەقەبی سەربە دینارتە بووە لەسنووری پارێزگای دهۆك.

لەیەكەم كاردانەوەشیاندا بەرپرسانی دژە تیرۆرو پێشمەرگە پەكەكەیان تۆمەتبار كردووە بە دانانەوەی ئەو مادە تەقێنەرەوانە.

 

هه‌واڵی گرنگ