روسیا 15 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر گونده‌كانی حه‌مامه، مه‌زرا، زه‌رزوور له‌ناو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" له‌سوریا ئه‌نجامدا.
خانه‌ی چاودێریی كردنی فڕۆكه‌كان كه‌سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، رایگه‌یاند: هێرشه‌كان له‌لایه‌ن سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسییه‌وه كه له‌بنكه‌ی سه‌ربازیی حمێمیم له‌لازقیه‌وه فڕیون، ئه‌نجام دراوه.
راشیگه‌یاندوه: هێرشه‌كه‌ی فرۆكه سه‌ربازییه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر گوندی زه‌رزوور، شوێنێكی نزیك له‌و خانووانه‌ی كه‌رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركی بۆ منداڵانی بێباوك دروستی كردووه، كرده ئامانج. بۆمبێكی فڕۆكه‌كان به‌دووری 100 مه‌تر له‌یه‌كێك له‌و خانووانه كه‌وته خواره‌وه. زانیاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو وبریندار له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.