بەرز بوونەوە لە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش لەسەروبەندی دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و نزیك بوونەوەی گەردەلولی ئیدا دێت بۆ كەنارەكانی ئەو وڵاتە.
چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بەرز بوونەوە بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی نزیك بوونەوەی گێژەلوكەی ئیداو دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكییە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (75.64) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.79) دۆلار مامەڵەی پێو كراوە.