باشترین كات بۆ خەوتن كەیە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین كات بۆ خەوتن كەیە ؟

 

 

خەوتن بە ئەندازەی خواردن و هەناسەدان گرنگەو كەمبوونی خەو جگە لەوەی خەواڵووت دەكات، هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی چاڵاكییە گرنگەكانی جەستە.

كەمبوونی خەو رێگە بۆ سترێس، خەمۆكی و فشاری خوێن خۆش دەكات، جگە لەمانە كوالێتی خەو گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە، زۆرینەی گەورەساڵان پێویستیان بە (6) بۆ (8) كاتژمێر خەوی شەوانە هەیە.

هەستان لە سەرەتاكانی بەیانیداو بەركەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ تیشكی خۆر هۆكارە بۆ رەوانە كردنی پەیامێك بۆ مێشك و جووڵاندنی سیستەمی میتابۆلیزم، هەروەها بەركەوتن لەگەڵ تیشكی خۆر ئاستی هۆرمۆنی مێلاتۆنین زیاد دەكات و ئەمەش وادەكات شەوانە بە ئاسوودەیی بخەون، بۆ نموونە ئەگەر دەبێ بەیانی كاتژمێر (7) لە خەو هەستن، دەبێ (11) ی شەو بخەون، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە كە قووڵترین بەشی خەو كە ئاستی كوالێتییەكەی زۆر بەرزە لە ماوەی كاتژمێر (2 بۆ 4) پاش نیوەشەودا ڕوو دەدات، ئەگەر بەم شێوەیە نەخەون لەماوەی كاتژمێر (1 بۆ 3) ی نیوەڕۆدا خەو داتاندەگرێت و بێ‌تاقەت و بێهێز دەبن، هەڵبەت دەبێ ئەوەش بزانن لە كاتژمێری بایۆلۆجیكی هەر مرۆڤێك جیاوازەو ئەم ژمارانەی باس كران لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕدرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە نابێ كاتی خەوتن لەم ژمارانە زۆر دوور بكەوێتەوە. دەگوترێ باشترین كات بۆ خەوی شەوانە لە كاتژمێر (10) وەیە بۆ (2) ی پاش نیوەشەو.

 

هه‌واڵی گرنگ