تازە ئاشكرا بووە، بزانن سوودی شیری دایك بۆ منداڵ چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تازە ئاشكرا بووە، بزانن سوودی شیری دایك بۆ منداڵ چییە ؟؟

 

 

پزیشكانی رۆیاڵ كۆلێژی ئێرلەندا رایدەگەیێنن، شیری دایك یارمەتیدەرە لە پاراستی دڵی منداڵەكەی.

پزیشكانی ئێرلەندا توێژینەوەیەكیان لەسەر سوودەكانی شیری دایك بۆ منداڵ ئەنجامداوەو بۆیان دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی شیری دایكیان دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمتردەبێتەوە.

(د. عەفیف ئەلخوفاش) پرۆفیسۆری نەخۆشییەكانی منداڵان لە رۆیاڵ كۆلێژی ئێرلەنداو سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت، شیری دایك بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانە سوودی هەیە كە پێشوەختە لەدایكدەبن.

پرفیسۆرەكەی نەخۆشییەكانی منداڵان روونیدەكاتەوە، ئەو منداڵانەی بە پێشوەختە لەدایكدەبن و شیری دایكیان دەخۆن فەرمانی دڵیان باشترە بەبەراورد بەوانەی شیری قوتوو دەخۆن.

ئەمە یەكەمین توێژینەوەیە پەیوەندی نێوان شیری دایك و تەندروست هێشتنەوەی دڵ لە ساڵی یەكەمی تەمەنی منداڵدا دەربخات، توێژینەوەكە لە جۆرناڵی جاما بڵاوكراوەتەوەو هانی دایكان دەدات بەوەی هەر لە دوای لەدایكبوونی منداڵەكەیان راستەخۆ تاوەكو دوو ساڵ شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان، چونكە سوودەكانی شیری دایك بۆ منداڵ ئێجگار زۆرن.

 

هه‌واڵی گرنگ