تەنێكی زۆر گەورە خۆی بە هەسارەی موشتەریدا كێشا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەنێكی زۆر گەورە خۆی بە هەسارەی موشتەریدا كێشا

 

 

هەسارەی جوپیتەر كە گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەی خۆرەكەمانە بەقەبارەو بارستە بەدرێژایی تەمەنی كۆمەڵەی خۆر وەكو تۆڕێكی سەلامەتی بۆ ژیان لەسەر هەسارەكەمان ڕەفتاری كردوەو گەلێك لەو تەنانەی ڕاوكردووە كە هاتوونەتە نێو كۆمەڵەی خۆرەكەمان، ئەمەش تا ڕادەیەك مەترسی پێكدادانەكانی ئەو تەنانەی لەگەڵ هەسارەی زەوی كەم كردۆتەوە بە درێژایی مێژوو و تەمەنی هەسارەكەمان، ئێستا دەزانین ئەمە كاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر مانەوەی ژیان لەسەر هەسارەكەمان.

ڕۆژی دووشەممە تەنێكی زۆر گەورە خۆی بە هەسارەی موشتەریدا كێشا، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بە وردی نەزانراوە ئەو تەنە چی بووەو قەبارەكەی چەندە بووە، بەڵام جار جارە لێرە لەسەر ڕووی زەوییەوە بە تەلیسكۆپ ئەو بەركەوتنانە دەبینین لەگەڵ هەسارەی جوپیتەر، دەزانین كە زۆربەی ئەو تەنانەی كە هەسارەی موشتەری ڕاویان دەكات بەهۆی زۆری هێزی كێشكردنیەوە كلكدارەكانن كە لەنێو پشتێنەی كەیپەر یان تەمی ئۆرتەوە دێن، پشتێنەی كەپیەر لە دوای خولگەی هەسارەی نیپتۆنەوە دەست پێدەكات و تا نزیكەی (1000) یەكەی گەردوونی بەردەوام دەبێت، یەكەیەكی گەردوونی بریتیە لە تێكڕای دووری نێوان خۆرو هەسارەی زەوی، پشتێنەی كەپیەر پڕیەتی لە تەنی بەستوو و هەسارۆكە، تەنە بەستووەكان كاتێك لە خۆر نزیك دەبنەوە دەبن بە كلكدار.

تەمی (ئۆرت) یش كە لە دەروازەی كۆمەڵەی خۆرەكەمانە تا دوری (100) هەزار یەكەی گەردوونی دورە لە خۆر، ملیارەها تۆنی بەستووی تێدایە، بەهەمان شێوە ئەو تەنانە جار جارە دێنە نێو كۆمەڵەی خۆرەكەمان، كاتێكیش دێنە نێو كۆمەڵەی خۆر ئەوانیش دەبن بە كلكدار.

 

هه‌واڵی گرنگ