بەڕێوەبەری ئیكۆلۆژیای ئاسمانی ژیان لە لێدوانێكیدا باس لەوە دەكات، كە پێویستە مۆبایلەكەت لەكاتی خەوتندا مەترێك لێت دوور بێ.
(ئەنتوان پاستریبۆف) بەڕێوەبەری ئیكۆلۆژیای ئاسمانی ژیان ئاماژەش بەوە دەكات كە زۆرێك لە خەڵك واز لە تەلەفۆنەكانیان ناهێنن و لە نزیك سەرینەكانیان دایدەنێن، بەڵام كەی ئەم دۆخە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە ؟
لەمبارەیەوە باس لەوە دەكات لە سەرەتای دەركەوتنی مۆبایل زۆرێك لە پزیشكەكان ترسیان لە تیشكەكانی هەبوو، چونكە هۆیەكە بۆ شێرپەنجە، لە كاتێكدا پێویستە ئامێرە نوێیەكان ترسیان نەبێ، لەمبارەیەوە چەندین تاقیكردنەوە دەكرێ تا بە هیچ شێوەیەك ترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ نەبێ، كەچی لەگەڵ ئەمەدا بە تەواوی توێژینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی نەكراوە، بەتایبەت كاریگەری لەسەر ئەندام و ریشاڵە ناوخۆییەكانی مرۆڤ.
هەروەها دەڵێت: وەك بنەمایەكی گشتی پێویستە لە نزیك تەلەفۆن نەخەویت، یان نابێ لەژێر سەرین دابنرێ و با لە نزیك سەر نەبێ و باشترە نیو مەتر یان مەترێك لێت دوور بێ.
ئەم شارەزایە ئاماژە بەوەشدەدا كە ئەم دوورییە لە گوندەكاندا دەبێ دوورتر بێ، چونكە تەلەفۆن وزەیەكی زیاتر دەبا تا پەیوەندی بە وێستگەكەی بكات، بۆیە تیشكەكانی زیاتر دەبێ و پێویستە لە جەستە دوور بێ بە تایبەت لەكاتی خەوتن لەشەودا.